1 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: لهمڕۆوه گهڕێكی دیكهی دانووستان دهست پێ دهكات
پهیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕاگرتنی هێرشهكانی بۆ سهر ئێران و دەستپێکردنی گهڕێكی نوێی دانوستانی لهگهڵ ئهو وڵاته ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگهیاند دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە دانوستانەکان دەست پێدەکەن و پێشبینی دەکات ڕێککەوتنێک لەبارەی پرسی ئەتۆمی و گەرووی هورمزەوە بکرێت. ناوبراو پێی وایە کە بەرپرسانی تاران بەهۆی درککردنیان بە قەبارەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمریکا، ویستیان بۆ پێکدادانی سەربازی نییە و بژاردەی گفتوگۆیان لە چوارچێوەی دانوستاندا هەڵبژاردووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا به هەڵوەشاندنەوەی هێرشە چاوهڕوانكراوهكهی سوپای وڵاتهكهی و سوپای ئیسرائیل بۆ سهر ئێران، هۆكاری ڕاگرتنی هێرشهكانیشی گەڕاندەوە بۆ بوونی داواکارییەک لەلایەن تاران و چەند وڵاتێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، بە مەبەستی پێدانی مۆڵەتێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە کردنەوەی دەستبەجێ و تەواوەتیی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لێ بکەوێتەوە. ئەم لێدوانانەش دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هات لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، بەبێ ئەوەی ترەمپ ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرا بکات کە داواکارییەکەیان پێشکەش کردووە.
لە بەرانبەردا، ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بە توندی ڕەتی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی داوای لە واشنتن کردبێت هێرشەکەی ڕابگرێت. ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسانی سەربازییەوە لێدوانەکانی ترەمپی بە "درۆیەیەکی نوێ" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەباشیدان و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک بەتەواوی ئامادەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە