1 کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

توێژەرێکى ئابوورى: عێراق لە خراپترین دۆخیدایە و مووچەخۆران چاوەڕێی شایستە داراییەکانیانن

پەیام

دوای دانپێدانانەكانی بەرپرسانی عێراق بە كورتهێنان، شارەزایەكی ئابووری دەڵێت: عێراق بە فەرمی چووەتە نێو دۆخی دەستەنگیی داراییەوە.

زیاد هاشمی، توێژەری ئابووریی عێراقی، لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی "ئێكس" ڕایگەیاند: عێراق بە فەڕمی چووەتە نێو دۆخی (دەستەنگیی دارایییەوە) و حكومەت لە خراپترین دۆخیدایە و مووچەخۆران چاوەڕێی وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان دەكات.

هاشمی ڕوونی كردەوە "جێگەی سەرسوڕمان نییە كە حكومەتی عێراق دواجار و دوای كەمبوونەوەی بەردەوامی داهاتەكان بە ناچاری لەبەردەم گەلدا دانی بە كەمیی نەختینەدا نا".

ئەو ئابووریناسە ئاماژەی بەوەش كردووە " داهاتی نەوتیی پێش ئەوەی بگاتە خەزێنەی حكومەت، (گەندەڵكاران، نووسینگە حزبییەكان، گروپە چەكدارەكان، قەرزدەرەكان و فەرمانبەرە وەهمییەكان) چاوەڕێی پشكی خۆیان دەكەن، ئەوەیش فەرمانبەری ڕاستەقینەی خستووەتە كۆتایی لیستەكە". و هۆكاری ئەم دۆخەیشی بۆ خراپ بەڕێوەبردنی وڵاتەكە گەڕاندەوە.

ئەم خوێندنەوە ئابوورییە هاوكاتە لەگەڵ دانپێدانانەكەی عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی عێراق، بەوەی حكومەت ڕووبەڕووی قەیرانی نەختینە بووەتەوە كە وای كردووە كاری لەپێشینەی دابینكردنی مووچە بێت، دواتریش فالح ساری، وەزیری دارایی جەختی لە بوونی كورتهێنانێكی دارایی ڕاستەقینە كردەوە و حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتیش ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی دارایی سەخت بوونەتەوە و ڕەنگە بۆ دابینكردنی مووچە پەنا بۆ قەزری دەرەكیی ببەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    توێژەرێکى ئابوورى: عێراق لە خراپترین دۆخیدایە و مووچەخۆران چاوەڕێی شایستە داراییەکانیانن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 88 دۆلارە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 858 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 868 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 88 دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: 3.3 تریلیۆن دینار كورتهێنانمان هەیە و كاركردن بۆ دابینكردنی مووچە بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بۆ مووچە لەوانەیە ناچار بە پەنابردنە بەر قەرزی دەرەكی ببین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مارین ترافیك: جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له‌ هورمز و بابولمه‌نده‌ب كه‌می كردووه‌

سەرەتا