5 رۆژ پێش ئێستا 1451 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا به‌ربه‌ستی ئاوی له‌ نێوان شاری سێوته‌ (سه‌بته‌) و خاكی مغرب دروست كرد

حکوومەتی ئیسپانیا کارەکانی دروستکردنی بەربەستی ئەمنی بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران لە شاری سێوته‌  (سه‌بته‌)  سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ مەغریب تەواو کرد.
رۆژنامەی "ئێل پایس"ی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە حکوومەتی ئیسپانیا لە چوارچیوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، کارەکانی دروستکردنی ئەمنی بە درێژایی ٥٠٠ مەتر لە شاری سێوته‌ سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ مەغریب تەواو کردووە.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە ئامانج لە دروستکردنی بەربەستە ئەمنییەکە، ڕێگریکردنە لەو کۆچبەرانەی کە ھەوڵدەدەن بە نایاسایی لە مەغریبەوە بچنە ناو ئیسپانیاوە.
ھەر بەپێی ڕۆژنامەکە، بەرزی ئەو بەربەستە ئەمنییە لە سەرووی ڕووی ئاوەوە لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ سانتیمەتر دەبێت و بە قوڵایی یەک مەتر بە ژێر ئاودا درێژدەبێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ٣٠ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ڕیگرییان لە ٨٠٠ کۆچبەر کرد کە ھەوڵیاندا لە کەناراوەکانی مەغریبەوە بە مەلەکردن خۆیان بگەیەننە شاری سێوته‌ لە ئیسپانیا.
ھاوکات دوای ڕووداوەکەش سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز ڕایگەیاندبوو کە ھەموو ڕێوشوێنێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە، دەگرنەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا