2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

تۆڕی نیشتیمانی بومه‌له‌رزه‌زانی میسر: گۆڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ ٥.٧ پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌

تۆڕی نیشتیمانی بومەلەرزەزانی میسر: گۆڕی بومەلەرزەکەی ئەم بەیانییە ٥.٧ پلەی ڕێختەر بووەتۆڕی نیشتمانیی بومەلەرزەزانیی میسر تۆمارکردنی بومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٥.٧  پلەی ڕیختەر لە باکووری شاری مەرسا مەتروح ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێ بکەوێتەوە. 
بەپێی بەیاننامەی پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ توێژینەوەی فەلەکی و جیۆفیزیکی لە میسر، زەمینلەرزەکە لە کاتژمێر ٥ ی بەیانی بە کاتی ناوخۆیی و هەروەها (٢ بە کاتی گەرینج) ڕوویداوە. ناوەندی بومەلەرزەکە لە قووڵایی ٢٦.٨  کیلۆمەتر لە دەریای ناوەڕاستدا بووە و ٤١٢ کیلۆمەتر لە باکووری شاری مەرسا مەتروحەوە دوور بووە. 
پەیمانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زانیارییان پێگەیشتووە بەوەی ھەندێک لە هاووڵاتییان ھەستیان بە گوڕییەکی لاوازی بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ جۆرە زیانێکی گیانی یان مادیی لە سەرانسەری ناوچەکە تۆمار نەکراوە. 
تۆڕی نیشتیمانی بومەلەرزەزانی میسر ئەوەشى ڕاگەیاندووە، چەند چرکەیەک پێش ڕوودانى بومەلەرزەکە بەشێکى لەو موبایلانەى کە بە سیستمى ئەندرۆید کار دەکەن زەنگی ئاگادارکردنەوەیان بۆ ڕۆیشتووە. 
لە لایەکی دیکەوە، پێشتر لە هەمان ڕۆژدا، سەنتەری ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی زانستەکانی زەوی ڕایگەیاندبوو کە زەمینلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ پلە بەپێی پێوەری ڕیختەر دوورگەی کریتی لە یۆنان هەژاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا داواى لە ڕاوێژکارەکانى کردووە بیرۆکەى نوێ بۆ سزادانی ئێران بخەنە ڕوو

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆڕی نیشتیمانی بومه‌له‌رزه‌زانی میسر: گۆڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌ ٥.٧ پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا به‌ربه‌ستی ئاوی له‌ نێوان شاری سێوته‌ (سه‌بته‌) و خاكی مغرب دروست كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ویلایەتی واشنتن بەهۆی گڕگرتنی دارستانەكان باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور.. بەرزترین پلەی گەرما لە 122 ساڵی ڕابردوودا تۆمار كرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا بەربەستێكی دەریایی 500 مەتری بۆ ڕێگری لە كۆچبەران جێگیر كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پله‌ی گه‌رما له‌ كۆریا بۆ به‌رزترین ئاست له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رز بوه‌وه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: تەقینەوەکەی مۆسکۆ بەهۆی بۆمبێکی دەستکردەوە بووه‌

سەرەتا