59 خولەک پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوهندی: ساڵی ڕابردوو زیاتر له چوار ترلیۆن دینار قهرزمان به پڕۆژهكان داوه
پهیام
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، کۆی قــەرزە پێدراوەکانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتووەتە نزیکەی ٤.١٩٥ تریلیۆن دینار و زۆرترینی ئهو بڕهش بۆ پڕۆژە گەورەکان تەرخان کراوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن بانکەکەوە بڵاوکراونەتەوە، پشکی شێری ئهو قهرزانهی بانكهكه پێشكهشی كردووه بەر پڕۆژە گەورەکان کەوتووە کە تێچوویان لە ملیارێک دینار زیاتـرە، و قـەبارەی پارەدارکردنیان گەیشتووەتە ٢.٢١١ تریلیۆن دینار. لە بەرانبەردا، بڕی قەرزی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە بچووکەکان لە سنووری ٢٤٩.٦ ملیار دیناردا بووە.
ئەو قەرزانەی بە پڕۆژە گەورەکان دراون، چەندین کەرتی گرنگیان گرتووەتەوە کە بریتی بوون له کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی. هاوکات، قەرزی پڕۆژە بچووکەکانیش بەسەر کەرتەکانی خزمەتگوزاری، پیشەسازی، کشتوکاڵی و بازرگانیدا دابەش کراون.
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکاندا هاتووە، دەستپێشخەرییەکە تەنیا پڕۆژە بازرگانییەکانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو قەرزی کەسیی بە بڕی ٥.٦ ملیار دینار لەگەڵ پارەدارکردنی پڕۆژەکانی کار پێشکەش کردووە. ئاماژە بەوەش دراوە کە لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەی پێدانی قەرز بە کەرتەکانی دیکە، قەبارەی کۆی ئەو پارەدارکردنە لە داهاتوودا زیاتر دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە