1 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
زیقار.. بههۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه شهڕی عهشایهری دروستبوو؛ دوو كهس كوژران
پهیام
لە ئەنجامی شەڕێکی عەشائەری لە قەزای فەهود لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای زیقار، کە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ڕوویدا، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
میدیا عێراقییهكان بڵاویان كردهوهد کە ناکۆکییەکە سەرەتا لەسەر بەیەکدادانی ماتۆڕێكی سێ تایە و ئۆتۆمبێلێك دروستبووە و دواتر بۆ شەڕی چەکداری و بەکارهێنانی چەکی سووک و ناوەند سەری کێشاوە. بەپێی سەرچاوەکە، یەکێک لە کوژراوەکان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و کەسی سێیەمیش بە پلەی جیاواز بریندار بووە.
لە دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی شەڕەکە و بە بەکارهێنانی هێز کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان کرد. هاوكات تەرمی دوو کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کران و بریندارەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئاڕاستەی نزیکترین بنکەی تەندروستی کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە