2 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ئهمریكا كۆنتڕۆڵی گهرووی هورمز دهكات و متمانهمان به ئێران نیه
پهیام
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزی لهدهستدایه و، بە هیچ شێوەیەک متمانەی بە تاران نییە.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند واشنتن بە تەنها و بە تەواوی کۆنترۆڵی ئەو ڕێڕەوە ستراتیژییەی بەدەستەوەیە. ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا کە بە هیچ شێوەیەک متمانەی بە تاران نییە و ڕایگەیاند بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەردەوام درۆیان لەگەڵدا کردووە. ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتدا، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی، هاتوچۆی لەو گەرووەدا سنووردار کرد.
پرسی مافی تێپەڕین لەم ناوچەیەدا بووەتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران. لەم چوارچێوەیەدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند هێزەکانیان لە ڕێگەی کۆپتەرێکەوە دوو مووشەکیان ئاراستەی ژووری بزوێنەری کەشتییەکی بارهەڵگر بە ناوی "ڤێلا نۆڤا" کردووە، کە ئاڵای پەنەمای هەڵگرتبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە دوای ئەوە هاتووە کە تیمی کەشتییەکە گوێیان بە هۆشدارییەکانی ئەمریکا نەداوە بۆ نزیکنەبوونەوە لە بەندەرێکی ئێران.
ئەم ڕووداوە سێیەمین حاڵەتی بەکارهێنانی هێزە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆ تووندوتۆڵکردنی ئەو گەمارۆیەی کە لە ١٤ی تەممووزەوە بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندوویەتییەوە. هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە لەو بەروارەوە تا ئێستا، ڕێڕەوی ٥٥ کەشتییان گۆڕیوە کە هەوڵی بڕینی ئەو ناوچەیەیان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە