2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
ههرێم: ئامادهین بۆ دابینكردنی سوتهمهنی بهنرخی پاڵپشتیكراو لهگهڵ بهغدا دانوستان بكهین
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت ڕایگەیاند ئامادەن لەگەڵ بەغدا بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو دانوستان بکەن.
کەمال محەممەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕوونکردنەوەی داوە و دەڵێت، باسم محەممەد وەزیری نەوتی حکوومەتی فیدرال ئاماژەی پێ کردووە کە ئامادەن بەنزینی پێویست بۆ هەرێم دابین بکەن ئەگەر ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیە ڕادەست بکرێت.
کە حکوومەتی هەرێم هەمیشە داوای دادپەروەریی لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکاندا کردووە و بە هەموو پێوەرەکانیش بەشی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دوو بەرانبەری ئەم بڕەی ئێستایە. ئاماژەی بەوەش کردووە کە دیاریکردنی ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم ئەنجامی ڕێککەوتنێکی کاتی بووە و بە خواست و ویستی ئەوان نەبووە.
وەزیری سامانە سروشتییەکان دەشڵێت ئەگەر وەزارەتی نەوتی فیدرال ئامادەبن گفتوگۆ لەسەر دابینکردنی هەموو جۆرە سووتەمەنییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو و بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بکەن، ئامادەی دانوستانن.
ڕاشیگەیاند پێویستە پشکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق دیاری بکرێت تاوەکو مافە دەستوورییەکانیان پارێزراو بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە