2 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
كۆنگرێسی ئهمریكا داوای لێكۆڵینهوه له دۆخی كهشتی ئهبراهام لینكۆڵن دهكات
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، تیمەکانی کەشتى فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی مانەوەی درێژخایەنیان لە دەریادا ڕووبەڕووی قەیرانی سەختی دەروونی و خزمەتگوزاری بوونەتەوە، هاوکات کۆنگرێس داوای لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەى گاردیان کە لە زاری خێزانی دەریاوانەکانەوە گواستوویەتییەوە، تیمی کەشتییەکە کە لە پێنج هەزار دەریاوان و هێزی مارێنز پێکدێن، نۆ مانگە لە ئەرکدان و، بۆ ماوەی ٢٥٠ ڕۆژی لەسەریەک بەبێ وەستان لە هیچ بەندەرێکدا لە دەریادا ماونەتەوە، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.
بەپێى رۆژنامە بەریتانییەکە لێکەوتە دەروونییەکانی ئەم دۆخە بوونەتە هۆی تۆمارکردنی چەندین هەوڵی خۆکوشتن لەلایەن تیمی کەشتییەکەوە کە دواتر پووچەڵکراونەتەوە و، تیمی کەشتییەکە چەندین جار داوایانکردووە کە پشوویان پێ بدرێت و بگەڕێنرێنەوە.
لە کاردانەوەی ئەم پێشهاتانەدا، ژمارەیەک لە سیناتۆرەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا واژوویان کۆکردووەتەوە و داوایان کردووە لێکۆڵینەوە لە دۆخی کەشتییەکە و تیمەکەی بکرێت. ئەم ئەرکە درێژخایەنەی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە دژی ئێران، لەکاتێکدا پێشتر لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە توانیویانە لە باشووری کەنداوی عومان ئەو کەشتییە ئەمریکییە بکەنە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە