1 کاتژمێر پێش ئێستا 155 جار خوێنراوەتەوە

دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

پەیام   

دەوڵەتی یاسا ئاماژە بە ئەگەری دواخستنی وادەی كۆكردنەوەی چەكی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق دەكات.

زوهێر چەلەبی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، دۆسیەی سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا هێشتا یەكلایی نەكراوەتەوە و ڕەنگە ئەو وادەیەی حكومەت دیاری كردبوو دوابخرێت. 

چەلەبی ئاماژەی بەوە كرد كە ڕێكەوتی 30ی ئەیلوول كاتێكی كۆتایی نییە و باس لەم بابەتە دەخرێتە دوای دڵنیابوونەوە لە كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا و توركیا لە عێراق.

هەروەها جەختی كردەوە كە لە ئێستادا سەرنج لەسەر ناردنی یاسای حەشدی شەعبییە بۆ پەرلەمان، كە تێپەڕاندنی ئەم یاسایە وەك ڕووبەڕووبوونەوەیەك بەرانبەر فشارەكانی ئەمریكا دەبینرێت. 

ئەم لێدوانانە لەكاتێكدایە كە حكومەتی عێراق پێشتر 30ی ئەیلوولی وەك دوا مۆڵەت بۆ چەكداماڵینی گروپەكان دیاری كردبوو، وتەبێژی حكومەت ئاشكرای كردبوو كە شەش گروپ بە ئەرێنی وەڵامی داواكارییەكەیان داوەتەوە، بەڵام گروپەكانی تر هێشتا لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە بەرژەوەندی دەوڵەت و وڵات بپارێزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: ئەگەری هەیە وادەی كۆكردنەوەی چەكی گروپەكان دوابخرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە پەرلەمانى عێراق کار بۆ كەمكردنەوەی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت دەکرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی عێراق بەڕێژەیەکى زۆر دابەزیوە و حکومەت سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر قەیرانی دارایی و پڕۆژەیاسای قەرزدەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ دوو وەزارەت دەداتە سەرۆكوەزیران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق شەش هەزار بەندكراوی بیانی بۆ 61 وڵاتی جیاواز دەنێرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەى پەیوەندییەکانى عێراق: كۆڕەك چوار ترلیۆن دیناری ناوخۆ و یەك ملیار دۆلاری دەرەوە قەرزارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دانوستان بۆ ڕادەستکردنى چەک بەردەوامەو بەشێک لە گرووپەکان ڕەتیدەکەنەوە

سەرەتا