1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ دوو وەزارەت دەداتە سەرۆكوەزیران
پەیام
بە مەبەستی یەكلاكردنەوەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ناوی كاندیدەكانی بۆ هەر دوو پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا ئاڕاستەی سەرۆكوەزیران كرد.
لە ڕاگەیەنراوێكدا عوسمان شەیبانی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: ناوەكان ڕادەستی سەرۆكوەزیران كراون تاوەكو بەمزووانە كاندیدی ئەو دوو پۆستە یەكلا بكرێنەوە.
پێشتریش هیشام ڕیكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیكی، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە باسیان لە سازشكردنی هاوپەیمانییەكە لەسەر پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دەكرد و جەختی كردەوە كە ئەو پرسە بە هیچ جۆرێك لە ئارادا نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 14ی ئایاری 2026 متمانەی بە كابینەكەی عەلی فالح زەیدی بەخشی و دەنگی بە 14 وەزیر دا، بەڵام بەهۆی ناكۆكیی سیاسی لەسەر كاندید و پشكەكان، دەنگدان لەسەر نۆ پۆستی وزاری دوا كەوت كە لە دیارترینیان وەزارەتەكانی ناوخۆ، بەرگری، خوێندنی باڵا و پلاندانان بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە