1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەسەر قەیرانی دارایی و پڕۆژەیاسای قەرزدەكات
پەیام
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەمزووانە ئەنجوومەن گفتوگۆی پڕۆژەیاسای قەرز دەكات.
عەدنان فەیحان، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەن چاوەڕێی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز دەكات و بڕیارە وەزیری داراییش بانگهێشت بكرێت.
فەیحان ئاماژەی بەوەش كرد كە وەزیری دارایی بە فەرمی داوای كردووە لە پەرلەمان ئامادە بێت بۆ ڕوونكردنەوەی قەیرانی دارایی و خستنەڕووی ئەو چارەسەرانەی كە بۆ جێبەجێكردن پێشنیار كراون.
بەپێی وتەی فەیحان، كاتی میوانداریكردنەكە لە كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتوودا دیاری دەكرێت. هەروەها وتی: "پێشنیازی یاسای قەرز و بەخشینەكان بەمزووانە لە حكومەتەوە دەگاتە ئەنجوومەن بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێتە بەر و بخرێتە دەنگدانەوە".
سەبارەت بە تەواوكردنی كابینەی وەزاریش، جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەختی كردەوە كە ئاراستەیەكی گشتی لای لایەنە سیاسییەكان و حكومەت هەیە بۆ تەواوكردنی وەزارەتە ماوەكان و پێشبینی دەكرێت بەمزووانە ناوی كاندیدەكان بنێردرێنە پەرلەمان بۆ ئەوەی متمانەیان پێ بدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە