5 رۆژ پێش ئێستا 222 جار خوێنراوەتەوە

نیویۆرك تایمز: تێكڕای تێپه‌ڕبوونی كه‌شتی له‌ هورمزدا له‌ ١٣٠ بۆ ١٢ دابه‌زیوه‌

تاران جەخت لە بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز دەکاتەوە و دەڵێت تا واشنتن پابەندبوونەکانی جێبەجێ نەکات گەرووەکە ناکرێتەوە. 
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی پەلەی نییە لە کردنەوەی گەرووەکە و هەر هەنگاوێک وابەستەیە بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکاوە. سەرباری گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ عومان، بەرپرسانی تاران دووپاتی دەکەنەوە کە گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە و هیچ کەشتییەک بەبێ مۆڵەت و هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانێت پێیدا تێپەڕێت، هاوکات ئامادەیی خۆیان بۆ هەر سیناریۆیەک و بەرگریکردن لە خۆیان نیشان داوە. 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، تێکڕای تێپەڕبوونی ڕۆژانەی کەشتییەکان لە ١٣٠ کەشتییەوە بۆ ١٢ کەشتی دابەزیوە، لە کاتێکدا داتاکانی کۆمپانیای کپلەر کە لە ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بە تێپەڕبوونی تەنیا پێنج کەشتی دەکەن لە هەندێک ڕۆژی ئەم هەفتەیەدا. 
لەم چوارچێوەیەدا، ڕێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە کە نزیکەی ٤٠٠ کەشتی و ٦ هەزار دەریاوان لە ئاوەکانی کەنداودا گیریان خواردووە. 
لەلایەکی دیکەوە، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لێدوانەکانی سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکای سەبارەت بە تێپەڕبوونی ١٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕەت کردەوە. هاوکات بەرپرسێکی ئەمنیی ئێران ئەو ئیدیعایانەی بە "جەنگی دەروونی" و تاکتیکێکی ئەمریکا بۆ دابەزاندنی نرخی وزە وەسف کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ بەئامانجگرتنی ئەو کەشتییانەی سەرپێچی ڕێکارەکان دەکەن یان ناچارکردنیان بە گۆڕینی ڕێڕەوەکەیان بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرى دارایی عێراق: لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ دەستپێبکەینەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فالح ساری: ئاشكراكردنی داهاتەکان بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 95 دۆلارەوەیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا دەیەوێت بە گواستنەوەى نەوتى عێراق جێى گەرووى هورمز بگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌و كه‌شتییه‌ی له‌ هومز ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت، سوته‌مه‌نی قاچاخی هه‌ڵگرتبوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا