1 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆرت؛ ئهمریكا و فهنزویڵا چۆن لهسهر پرسی نهوت ڕێكهوتوون؟
دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا، ڕێککەوتنێکی وزەی ٢٥ ساڵەی لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند و وتیشی، لهو ڕێكهوتنهدا وڵاتهكهی ههوڵیداوه سةروةري خؤى بثاريَزيَت.
ڕۆدریگێز لە وتارێکی درەنگانی شەودا، ئەم ڕێککەوتنەی رِاطةياند و هةروةها وتيشى رِيَكةوتنةكة "مێژووییة" و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێتە هۆی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و سەرچاوە سروشتییەکانی ڤەنزوێلا.
بەپێی پلانەکە، ١٧ کێڵگەی ستراتیژی گەشەیان پێ دەدرێت کە چاوەڕوان دەکرێت ٦٥ ملیار بەرمیل نەوت دابین بکەن. هەروەها بڕیارە زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی ڕابکێشرێت و داهاتی باج بۆ دەوڵەت بگەیەنێتە ٢٠٩ ملیار دۆلار.
ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن کە ناوبراو، وەک جێگری پێشووی مادۆرۆ، سەرۆکایەتی حکومەتی کاتی گرتە دەست؛ ئەوەش دوای ئۆپراسیۆنێکی ئەمریکا لە کاراکاس کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ و گواستنەوەی بۆ واشنتۆن.
لە بەرانبەردا، ڕاپۆرتە جیهانییەکان و ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی بە گومانەوە دەڕواننە وردەکارییەکان.
ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاوی کردەوە، کە پڕۆژە هاوبەشەکە ئیمتیازی ١٠٠ ساڵەی بۆ ١٧ تا ٢١ کێڵگەی نەوتی وەرگرتووە. ئەمەش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە؛ ڕیکاردۆ هاوسمان، وەزیری پێشووی ڤەنزوێلا، حکومەتی کاتیی بە "نایاسایی" ناوبرد و ڕایگەیاند دەسەڵاتی واژۆکردنی وای نییە. هەروەها فرانسیسکۆ ڕۆدریگێزی ئابووریناس داوای لە کۆمەڵەی نیشتمانی کرد ڕێککەوتنەکە ڕەت بکەنەوە، چونکە بە وتەی ئەو، ڕادەستکردنی سامانی نەوت بە ئەمریکا پێچەوانەی دەستوورە و لە بەرژەوەندی گەلدا نییە.
بەپێی زانیارییەکانی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئەمریکا بەنیازی کڕینی پشکی ٣٥٪ لە کۆمپانیای "نۆرس ئەمریکان بلو ئینێرجی پارتنەرز"ە کە گەورەترین کۆمپانیای سەربەخۆی ڤەنزوێلایە و خاوەنەکەی ئەلیخاندرۆ بێتانکۆرتە. پنتاگۆن لە ڕێگەی نووسینگەی سەرمایەی ستراتیژییەوە کار بۆ ئەوە دەکات لە ڕێگەی سەندە گۆڕدراوەکانەوە ببێتە خاوەن پشک بەبێ خەرجکردنی سەرمایەیەکی زەبەلاح. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیا گەورەکانی وەک "ئێکسۆن مۆبیل" و "کۆنۆکۆ فیلیپس" بەهۆی تێکچوونی ژێرخانی نەوت و مەترسییە یاساییەکانەوە، هێشتا بە دوودڵییەوە دەڕواننە گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتە.
شرانەر پارکەر، پسپۆڕی وزە لە "ریستاد ئینێرجی"، پێی وایە ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت، ترەمپ یەدەگێکی ستراتیژیی بۆ ئەمریکا دابین دەکات کە لە "شۆڕشی نەوتی شێڵ" گەورەترە. ڤەنزوێلا بە خاوەنی ٣٠٣ ملیار بەرمیل، گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانی هەیە، بەڵام پارکەر جەخت دەکاتەوە کە هێشتا تەمومژێکی زۆر لەسەر چۆنیەتی گۆڕینی ئەم یەدەگانە بۆ بەرهەمهێنانی کردەیی و دابینکردنی وەبەرهێنانی پێویست بوونی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە