6 رۆژ پێش ئێستا 246 جار خوێنراوەتەوە

هەناردەی نەوتى عێراق لە ڕێگەی توركیاوە بۆ 750 هەزار بەرمیل بەرزدەكرێتەوە

پەیام 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران كار بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی توركیاوە بۆ 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا دەكەین.

سەلیم ڕیكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیران، ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ چارەسەری قەیرانی هەناردەكردن دەگیرێتە بەر، كە بەهۆی گرژییەكانی گەرووی هورمزەوە دروست بووە.

 ئامانجی سەرەكی گەیاندنی ئاستی هەناردەی نەوتە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە بۆ 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەوەش لە ڕێگەی گواستنەوەی نەوتی كێڵگەكانی باشوور بە تانكەر بەرەو باكوور.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد "هەناردەی نەوت لە بەندەرەكانی باشوورەوە لە ئێستادا دوو ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی تێپەڕاندووە".

بە مەبەستی بەهێزكردنی داهاتی گشتی و كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی پەككەوتنی ڕێڕەوە ئاوییەكان، حكومەتی عێراق پلانێكی ستراتیژی بۆ درێژكردنەوەی بۆرییەكانی گواستنەوەی نەوت بەرەو توركیا و سوریا داڕشتووە و كار بۆ زیادكردنی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەكان و كبریتیش دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرى دارایی عێراق: لە نیەتماندا هەیە گرێبه‌سته‌كان دابمه‌زرێنین و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ دەستپێبکەینەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فالح ساری: ئاشكراكردنی داهاتەکان بنەمایەكی سەرەكییە بۆ داڕشتنی بودجەیەكی ورد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 95 دۆلارەوەیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوریا دەیەوێت بە گواستنەوەى نەوتى عێراق جێى گەرووى هورمز بگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌و كه‌شتییه‌ی له‌ هومز ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت، سوته‌مه‌نی قاچاخی هه‌ڵگرتبوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا