2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ئامادەکارى دەکات پارە تەنها بۆ پڕۆژە سەركەوتووەكان خەرجبكات
پەیام
وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، كار دەكەن بۆ ئامادەكردنی جۆرێكی نوێی بودجە كە تێیدا پارە تەنها بەپێی كار و پڕۆژە سەركەوتووەكان خەرج دەكرێت، هەروەها جەختی كردەوە كە پڕۆژەیاساكە لە كاتی خۆیدا ڕەوانەی حكومەت دەكرێت.
فالح ساری، وەزیری دارایی، لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا لەگەڵ لێژنە داراییەكان و نوێنەرانی وەزارەتی كارەبا و پارێزگاكانی دیوانییە و سەلاحەددین، باسی لە گۆڕانكارییەك كرد لە شێوازی دابەشكردنی پارەدا.
لەم سیستەمە نوێیەدا، چیتر پارە هەروا بەسەر فەرمانگەكاندا دابەش ناكرێت، بەڵكو دەبێت وەزارەتەكان پیشانی بدەن كە چ كارێكی سوودبەخشیان كردووە تاوەكو پارەیان بۆ تەرخان بكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا، تەنانەت پسپۆڕانی دارایی عێراقی لە دەرەوەی وڵات لەرێگەی ئینتەرنێت و پەیوەندی ڤیدیۆییەوە بەشدارییان كرد و ڕاوێژیان پێشكەش بە پڕۆژەكە كردوە.
پەرلەمانتاران و بەشداربووانی كۆبوونەوەكە باسیان لەو كێشانە كرد كە ڕەنگە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەم جۆرە بودجەیەدا بێنە پێش، بەڵام هەمووان كۆك بوون لەسەر ئەوەی ئەمە هەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی پارەی وڵات بەفیڕۆ نەچێت و تەنها بۆ ئەو پڕۆژانە خەرج بكرێت كە ئەنجامی باشیان هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە