5 رۆژ پێش ئێستا 211 جار خوێنراوەتەوە

ئاماری گیانلەدەستدان بە هۆی لافاوەکەی نیپاڵ گەیشتە ٦١٦ کەس

پەیام
ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ناوچەی ڕاسوا و دەوروبەری ناوچە سنوورییەکانی نیپاڵ لەگەڵ چین گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٦١٦ کەس بەرزبووەتەوە. 
بەهۆی ئەو کارەساتەی لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری چین لە نیپاڵ ڕوویدا، هەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامە. 
بە گوێڕەی هەواڵێکی CNN لە زمان بەرپرسانی پۆلیسی ناوچەکە، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە ٦١٦ کەس. 
ئەو بەرپرسانە ڕاشیانگەیاندووە کە دوو هەزار و ٣٠١ کەس بە هۆی کارەساتەکەوە بریندار بوون و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی دوو هەزار و ٥٠٠ کەس نییە کە بەشێکیان بیانین. 
ڕۆژی ٢٦ی ئاب لە ئاکامی لافاوێکی وێرانکەر دەیان پرد ڕووخاون، زیان بە ڕێگاکان گەیشت. بۆ کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن هێلیکۆپتەر ڕەوانەی ناوچەکە کراوە. 
ناوەندی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ لە ناوچەکەدا ڕوویداوە. بە پێی زانیارییەکانی دامەزراوەی نێودەوڵەتی پەرەپێدانی چیاکان کە ناوەندەکەی لە کاتماندۆیە، ئەوە توانەوەی سەهۆڵبەندان و هەرەسهێنانی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی لێ کەوتووەتەوە و بووەتە هۆکاری هەستانی لافاو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەركردنی كۆچبەران كراوەتە یاری ڤیدیۆیی و ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای 9 ڕۆژ لە لافاوەكەی نیپاڵ دوو كرێكار بە زیندوویی ڕزگار كران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەرزى نرخی وزە و لێشاوی كۆچبەران بەریتانیا بەرەو كارەسات دەبات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی کەمیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی شەش ملیار دینار

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. هەوڵدان بۆ قەدەغەکردنى پۆشینی حیجاب کاردانەوەى لێ دەکەوێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا داوای پچڕاندنى پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و ئیسرائیل دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ئەو پارانەى کە بە ئۆكرانیا و ناتۆى داوە لە ئەوروپاى وەردەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز بەبێ ویستی ئێمە ناکرێتەوە

سەرەتا