2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

پەیام

وتەبێژی سەربازیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵای حووسییەکان ڕایگەیاند کۆمپانیای ئارامکۆ لە زەهران و، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید و پاڵاوگەی ئارامکۆیان لە ڕیاز بە ئامانج گرتووە و، جەختیشی کردەوە لە بەردەوامیی پەلامارەکانیان. 
بەپێی ڕاگەیەندراوی وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، ئۆپراسیۆنە مەیدانییەکانیان لە قووڵایی خاکی سعودیە بەردەوام دەبن و لە ڕۆژانی داهاتوودا فڕۆکەخانەکان و دامەزراوە نەوتییەکان دەکەنە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێرشەکانیان. 
ئەم پەرەسەندنە سەربازییەی نێوان هاوپەیمانیی عەرەبی و گرووپی حووسی لە کاتێکدا بەردەوامە کە بەرگریی شارستانیی سعودیە برینداربوونی چوار کەس و زیانی لە ١٥ ماڵی لە شاری ڕیاز ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە و پاشماوەی مووشەکێکی کروزەوە کە لە ئاسماندا تێکشکێنرابوو. 
لەلایەکی دیکەشەوە، وەزارەتی وزەی سعودیە ڕایگەیاند ئاگر لە باڵەخانەیەکی کۆمپانیای ئارامکۆ لە زەهران کەوتوەتەوە کە بەهۆی پێکانی مووشەکێکەوە بوو، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئاگرەکە بێ هیچ زیانێکی گیانی کۆنتڕۆڵ کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تاکتیکی نوێ بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی گەرووی هورمز بەکاردەهێنێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئارامیمان بەرانبەر ئێران تەواو بووە و وانەیەکی سەختیان پێ دەدەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە واده‌ی داخستنی فڕۆکەخانەی ڕیازی درێژکردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕیاز'ی پایتەختی سعوودیە دوای ئاگادارکردنەوە، دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران وەڵامی ئەمەریکا سەبارەت بە پێشنیازەکەی تاوتوێ دەکات

سەرەتا