1 کاتژمێر پێش ئێستا
71 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جهنگی یهمهن ههزاران كهسی بێ ماڵوحاڵ كردووه
لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور هۆشداری دەدات لە لێشاوی بێوێنەی قوربانیانی جەنگ لە یەمەن، هاوکات بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکانەوە، هاوکاری لە ٨٠٠ هەزار کەس لە شاری تەعز بڕاوە.
لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوەندە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی مأرب، تەعز و کەناراوەکانی دەریای سوور قورسایی سەرەکیی قوربانیانی جەنگ لە خۆ دەگرن، بە جۆرێک کە هەندێک لەو ناوەندانە تەنها لەماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە ٧٠٠ حاڵەتیان پێگەیشتووە.
لە لای خۆیەوە، فراس أبو سمرا، هەماهەنگکاری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە لیژنەکە، ڕایگەیاند ژمارەیەکی کەمی ناوەندە تەندروستییە کاراکانی یەمەن توانای پێشکەشکردنی چاودێریی گشتگیریان بۆ برینداران هەیە. ناوبراو ڕوونی کردەوە کە نەخۆشخانەکانی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە کاتی پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زۆری برینداران، ڕووبەڕووی کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە پێداویستییە نەشتەرگەرییەکان، ماددە بیهۆشکەرەکان، ئۆکسجین و دەرمان بوونەتەوە.
هاوکات، کریستین شێپۆلا، سەرۆکی تیمی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە یەمەن، هۆشداری دا لەوەی کە توانای سیستمی تەندروستی بۆ لەخۆگرتن و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هەر لێشاوێکی گەورەی برینداران لەوانەیە زۆر سنووردار بێت.
لە گەشەسەندنێکی مرۆیی دیکەدا، بەرنامەی خۆراکی جیهانی جەختیکردەوە کە پەرەسەندنی ململانێکان لە یەمەن بووەتە هۆی پچڕانی هاوکارییە مرۆییە ڕزگارکەرەکانی ژیان لەسەر ٨٠٠ هەزار کەس لە شاری تەعز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە