1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە
پەیام
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (فرانس پڕێس) دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری ڕیاز بیسترا، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی سعودی ڕایانگەیاند کە موشەکێکی بالستیی ئاراستەکراوی گرووپی حوسییەکانیان تێکشکاندووە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی سعودیە لە ڕێگەی کورتەنامەی مۆبایلەوە هۆشداریی "مەترسیی ئاسمانی" یان بۆ هاووڵاتییان نارد و داوایان لێکردن بە هێمنی بمێننەوە و لە پەنجەرە و دەرگاکان دوور بکەونەوە و بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی.
ئەم پێشھاتە ئەمنییانە لە دوای ئەوە هاتن کە سعودیە لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕایگەیاندبوو بنکە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتەکانی حوسییەکانی لە یەمەن کردووەتە ئامانج. لەو کاتەدا، بەرپرسانی سعودیە ئاماژەیان بەوە کردبوو کە چەند موشەکێکی کروز و درۆنیان لە سەروو ڕیاز و ناوچەی باشوورەوە خستووەتە خوارەوە.
لە لایەکی ترەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە ڕوونیان کردەوە کە بەهۆی پرۆسەی تێکشکاندنی موشەکەکانەوە، پاشماوەی موشەک لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری زەهران، کە بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای ئارامکۆی لێیە، کەوتوونەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە