1 کاتژمێر پێش ئێستا 23 جار خوێنراوەتەوە

كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

پەیام

داوای چارەسەر بۆ ڕێگری بازگەكانی كەركووك لە گواستنەوەی بەرهەمی حەوزی ماسی و كێڵگەی پەلەوەری دەكرێت، كۆسپەكان وادەكات بەرهەمی ئەو پرۆژانە ساغ نەبنەوە.

خاوەن حەوزی ماسی و كێڵگەی پەلەوەری و هەڵهێنەری هێلكە لەناوچە جیاوازەكانی كەركووكەوە سەردانی ڤێتێرنەری كەركووك یان كرد بۆ چارەسەری ڕێگری بازگەكان لە گواستنەوەی بەرهەمەكانیان.

خاوەنی ئەو پرۆژانە چاویان بە سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاسایش و بەرگری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كەوت و بڕیارە لە داهاتوودا  بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ گواستنەوەی بەرهەمەكانیان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان كۆ ببنەوە.

‏پارێزگای كەركووك ناوەندێكی سەرەكی بەرهەمهێنانی ماسی و مریشك و هێلكەیە، ئەم كۆسپ و ئاستەنگانەی دێنە پێش خاوەن پڕۆژەكان وا دەكات بەرهەمەكانیان ساغ نەبنەوە و نرخەكان گران ببێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە سێ یەكەمەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

سەرەتا