06/09/2026 216 جار خوێنراوەتەوە

ئۆكرانیا.. نێردراوانی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ زیلینیسكی كۆبوونەوە

پەیام

نێردراوانی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە شاری كیێڤی پایتەخت لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا كۆ بوونەوە. 

ئەمڕۆ، یەكشەممە، ستیڤ ویتكۆف و جارید كوشنەر نێردراوانی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلینیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆ بوونەوە.

 ویتكۆڤ و كۆشنەر پێشتر بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لە مۆسكۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا وەك هەوڵێكی نوێی ئەمریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ كۆ بوونەوە.

لەوبارەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە كردووە كە دانوستانەكانی مۆسكۆ هیچ پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەدەست نەهێناوە، بەڵام پوتین كۆبوونەوەكەی بە زۆر سوودبەخش ناوبردووە.

بەرپرسێكی كۆشكی سپی ڕایگەیاند: هەنگاوە دیپلۆماسییەكانی داهاتوو لە هەفتەكانی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێن.

لای خۆیەوە و بەر لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ شاندە ئەمریكییەكە، زیلێنسكی جەختی لە پێویستی دەستەبەركردنی گەرەنتی ئەمنی و گەیشتن بە ئاشتییەكی بە شكۆ كردەوە و ڕایشیگەیاند: ئۆكرانیا كۆتاییهاتنی جەنگی دەوێت، بۆ ئەوەش پێشنیازی خۆمان ئامادەیە.

لە لایەكی دیكەیشەوە، ڕاوێژكارانی ئاسایشی نیشتمانی لە وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیاش بۆ بەشداری لە هەوڵە دیپلۆماسییەكاندا گەیشتوونەتە كیێڤ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك هۆشداری دەداتە ئۆكرانیا: ستارلینك بۆ پەیوەندییە نەك بۆ كوشتن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ هەڕەشە له‌ ئێران دەکات و ئه‌و وڵاته‌ش وەڵام دەداتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کیم جۆنگ ئوون بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە شارێکی سنووریی چین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئێران بۆردومان بکەم

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

سەرەتا