1 کاتژمێر پێش ئێستا
170 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكارهكانی ناردنی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم
بڕیارە ئەمڕۆ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
پەیامنێری پەیام گواستییەوە، وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر ناردنی بڕی ٩٥٧ ملیار و ٦٩٦ ملیۆن دینار وەک مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و لە ئێستادا لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی ناردنی جێبەجێ دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، پاش لێبڕینی ١٢٠ ملیار دینار لەو برە، باقیەکەی دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە