1 کاتژمێر پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
ئهو كۆبوونهوهی بڕیار بوو ئهمڕۆ له نێوان ئێران و وڵاتانی عهرهبی بهڕێوهبچێت؛ دواخرا
عومان کۆبوونەوەیەکی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداوی لەبارەی گەرووی هورمزەوە دواخست کە بڕیار بوو لە شاری سەڵاڵە بەڕێوەبچێت.
بەدر ئەلبووسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس ڕایگەیاند، لەپێناو بەدیهێنانی سازان، بڕیاردرا بە دواخستنی ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو ئەمرۆ لە شاری سەڵاڵە بەڕێوەبچێت.
ئەلبووسەعیدی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و هاوکاریی بەردەوامی دەبێت لە نزیککردنەوەی لایەنەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە کە بە دەستپێشخەریی عومان ڕێکخرابوو، بڕیاربوو بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە و عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاسایشی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی گەرووی هورمز و پێشنیازەکانی پێوەست بە ڕێکخستنی هاتووچۆی کەشتیوانی.
لەو باریەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانییەوە گواستییەوە کە چاوەڕوان نەکراوە کۆبوونەوەکە ببێتە هۆی واژووکردنی ڕێککەوتنێک، بەڵکو تەنیا دەرفەتێک دەبێت بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازەکان. بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە، تاران خوازیاری پێشنیازێکە کە ڕێگەی پێبدات باج لەو کەشتییانە وەربگرێت کە لە گەرووەکەدا تێپەڕ دەبن.
لە لایەکی دیکەوە، بەحرێن ڕایگەیاند بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات کە ئێران تێیدا بەشدار بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە