56 خولەک پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایش وردەکاری هێرشە مووشەکییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە
پەیام
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، بە پێنج مووشەک هێرش کرایە سەر ناوچەکانی زڕگوێزەڵە، سیروان و قەرەداغ، بەڵام هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، کاتژمێر ٣:١٠ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پێنج مووشەک ئاراستەی چەند ناوچەیەک کراون. سەبارەت بە دابەشبوونی شوێنی کەوتنەخوارەوەیان، دەزگاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سێ لە مووشەکەکان بەر ناوچەی زڕگوێزەڵە کەوتوون.
هاوکات مووشەکێکی دیکە لە نزیک گوندی گورگەچیای سەر بە ناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە، مووشەکی پێنجەمیش لەنێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لە سنووری قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم داواش لە هاووڵاتییان دەکات لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانییان، دوای ڕوودانی هێرشەکان لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە و بە هیچ جۆرێک دەستکاریی پارچە و پاشماوەکانی مووشەک یان درۆنەکان نەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە