1 کاتژمێر پێش ئێستا 149 جار خوێنراوەتەوە

مووچه‌ی مانگی هه‌شت خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بڕی ٨٣١ ملیار و ٦٦٦ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت لە هەولێر. 
ئەم بڕە پارەیە وەک شایستەی دارایی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە ڕەوانە کراوە و لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان. 
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ١٢٠ ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم بڕیوە. جگە لەوەش، بڕی ٦ ملیار و ٣٠ ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٥٤٥ دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە، کە تایبەت بووە بە شایستەی مووچەی مانگەکانی پێشووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی. 
وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتەوە کە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووچه‌ی مانگی هه‌شت خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    واژوو له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 951 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووی 104 دۆلارەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 951 هەزار دینارە

سەرەتا