60 خولەک پێش ئێستا 149 جار خوێنراوەتەوە

نه‌مسا ڤیزای به‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران نه‌دا

تاران بە توندی سەرکۆنەی نەمسا دەکات بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، نوێنەری ئێران لە ئاژانسەکە ڕایگەیاند ڕێگریکردن لە سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی وڵاتەکەیەتی وەک دەوڵەتێکی ئەندام. 

ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی نەمسا ڤیزای هاتنەناوەوەی محەممەد ئیسلامییان هەڵوەشاندەوە بۆ ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسەکە لە ڤیەننا، بڕیارێک کە سەرکۆنەی ئێران و ڕووسیا و لە هەمان کاتدا پشتیوانیی ئەمریکای لێکەوتەوە. نوێنەری ئێران لە ئاژانسەکە ڕایگەیاند ڕێگریکردن لە سەرۆکی ڕێکخراوەکەیان پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی وڵاتەکەیەتی وەک دەوڵەتێکی ئەندام. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەنگاوە پێشێلکردنی بنەمای یەکسانیی سەروەرییە کە لە ماددەی چوارەمدا جێگیر کراوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد نەمسا وەک وڵاتی خانەخوێ، بەپێی ڕێککەوتنی بارەگا پابەندە بە ئاسانکاریکردن بۆ هاتنەناوەوەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام و پێدانی ڤیزا بە شێوەیەکی خێرا. بەڵام ڕێگریکردن لە سەرۆکی شاندەکە لە بەشداریکردن لە باڵاترین دەستەی بڕیاردانی ئاژانسەکە، شەرعییەتی کارەکانی خودی کۆنفرانسەکە لاواز دەکات. 

لە لایەکی دیکەوە، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، داوای لە ئێران کرد ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە هەیە. گرۆسی ڕایگەیاند ئاژانسەکە دووبارە دەستی هاوکاری درێژ دەکاتەوە و لە کاتی دەستپێکردنەوەی کارەکانیان لە ئێران، ڕەچاوی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    نه‌مسا ڤیزای به‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران نه‌دا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان: بە مووشەک و درۆن ژێرخانی سەربازی سعودییەمان بۆردومان کرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤیدیۆ "ئەمریکا ڤیدیۆی رزگارکردنی دوو فڕۆکەوانەکەی لە ئێران بڵاو کردەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌ نێوان ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌بچێت؛ دواخرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێکی ئێرانی: تەنانەت ڕێکەوتنی عومانیش واژوو بکرێت؛ گەرووی هورمز ناکرێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەحرەین: ئامادەی كۆبوونەوەیەك نابین كە ئێران تێیدا بەشدار بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەکەی عومان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی یه‌مه‌ن: كۆنتڕۆڵكردنی سه‌نعا ئامانجی كۆتاییمانه‌

سەرەتا