1 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
حوسییەکان: بە مووشەک و درۆن ژێرخانی سەربازی سعودییەمان بۆردومان کرد
پەیام
ئەمرۆ دووشەممـە، حووسییەکان ڕایانگەیاند بە دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی شا خالید لە باشووری سعوودیە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ سەر یەمەن.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ئاماژەی بەوە کرد بزووتنەوەکەیان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی ئەنجامداوە. ئامانجەکانی ئەم هێرشە پێکهاتبوون لە ژێرخانی سەربازی، کۆگای فڕۆکە جەنگییەکان، ڕادارەکان، ڕێڕەوەکانی فڕین، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و چەند ئامانجێکی دیکە لەناو بنکەی ئاسمانیی شا خالید لە ناوچەی خەمیس موشەیت.
سەریع جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکان "زۆر ورد و ڕاستەوخۆ" بوون و زیانێکی گەورەیان بە بنکە سەربازییەکە گەیاندووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر سروشت و قەبارەی زیانەکان بخاتە ڕوو.
بە وتەی وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، هێرشەکە کاردانەوەیەکە بەرانبەر بە زیاتر لە ٣٠٠ هێرشی ئاسمانیی سعوودیە لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر زۆربەی پارێزگاکانی یەمەن. لەو هێرشانەدا فڕۆکەی جەنگیی جۆری "ئێف-١٥" و "تایفۆن" بەکار هێندراون کە لە بنکە ئاسمانییەکانی خەمیس موشەیت و تائیفەوە فڕیون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە