1 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا بودجه‌كه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین بڕیوه‌ و داوای پاره‌شی لێ ده‌كات

دادگای باڵای ئەمریکا ڕەتیکردەوە بڕیاری سەپاندنی ٦٥٥.٥ ملیۆن دۆلار قەرەبوو بەسەر دەسەڵاتی فەلەستینی و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستیندا ڕابگرێت، کە دەدرێتە قوربانیانی ئەمریکیی هێرشەکانی نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤. 

دادگای باڵای ئەمریکا داواکاریی لایەنی فەلەستینی بۆ ھەڵپەساردنی سزاکە ڕەت کردەوە، کە داوایان کردبوو تا کاتی یەکلاییبوونەوەی تانە پێداچوونەوە ڕابگیرێت. لەبەرانبەردا، لایەنی فەلەستینی ھۆشدارییان داوە لە لێکەوتەی مەترسیداری دارایی، خزمەتگوزاری و ئەمنیی ئەم بڕیارە لە کەناری ڕۆژئاوا.

بنەچەی دۆسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ سکاڵایەکی مەدەنی کە لەلایەن کۆمەڵێک ئەمریکییەوە تۆمارکراوە، کە کەسوکاریان لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ لە قودس و چەند ناوچەیەکی دیکەدا بەهۆی تەقەکردن و تەقینەوەوە کوژراون یان برینداربوون. لە ساڵی ٢٠١٥دا، دەستەی سوێندخۆرانی دادگایەکی فیدراڵی لە نیویۆرک بڕیاری دا بە پێدانی قەرەبوو بە بڕی ٦٥٥.٥ ملیۆن دۆلار بە سکاڵاکاران. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا، دادگای تێهەڵچوونەوەی بازنەی دووەم بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە بە پاساوی ئەوەی دادگا فیدراڵییەکە دەسەڵاتی دادوەریی بەسەر دۆسیەکەدا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بودجه‌كه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین بڕیوه‌ و داوای پاره‌شی لێ ده‌كات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترامپ و کۆشکی سپی ڕەخنەیان لە بڕیارەی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا سزاکانی سەر ئێران توندتر دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بلۆمبێرگ: نرخی بەکرێگرتنی کەشتییەک بۆ تێپەڕبوون بە هورمزدا بەرز بوەتەوە بۆ ملیۆنێک دۆلار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مووچه‌ی مانگی هه‌شت خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

سەرەتا