1 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
شارهزایهكی ئابووری: بانكی ناوهندی ههوڵی ڕێگریكردن له كهمبوونهوهی دۆلار دهدات
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بۆ دوو جار لە ساڵێکدا کەم بکاتەوە، شارەزایەتی ئابووریی عێراقیش دەڵێت، بڕیارەکەی بانکی ناوەندی بۆ ڕێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار و هێشتنەوەی توانای خستنەڕووی دۆلارە.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی، کە پێشتر گشتاندنی بۆ کراوە بەسەر کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی گەشتوگوزاردا، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە جارێک لە مانگێکدا بۆ تەنها دوو جار لە ساڵێکدا سنووردار دەکات.
نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، ڕایگەیاند پێدەچێت ئەم ڕێکارە نوێیە بە ئامانجی خۆپارێزیی بۆ داهاتوو گیرابێتەبەر، ئەوەش لەپێناو هێشتنەوەی توانای خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا، لەبری ئەوەی یەدەگی نەختینەیی بەخێرایی داببەزێت.
مەرسوومی ئاماژەی بەوەش کردووە کە پرۆسەی کێشانەوەی نەختینەیی، بەتایبەتی لە سێ مانگی ڕابردوودا، لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بووە. هەروەها ڕوونیکردەوە کە بانکی ناوەندی هەوڵدەدات ئەو یەدەگە بپارێزێت بۆ ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی دۆلار، بەوپێیەی کەمبوونەوەی خستنەڕوو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار.
لە کۆتاییدا ئەو شارەزا ئابوورییە جەختی لەوە کردەوە کە کەلێنی نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕی هاوتەریبی دۆلار زۆر فراوان بووە، بەمەش پاراستنی ئاستی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە هۆکارێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە بۆ قۆناغی داهاتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە