2 کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەدا جێگیر دەكرێن

پەیام

بڕگەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و مووچەكاری ڕۆژانە بە شێوەی هەمیشەیی خرایە نێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027. 

فالح ساری وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەكردنی بودجەدا ڕایگەیاند: دەقی بەهەمیشەییكردنی كارمەندانی گرێبەست و مووچەكاری ڕۆژانەیان خستووەتە نێو ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027. 

ناوبراو ڕوونی كردەوە "ئەم بڕیارە دوای كاركردنی بەردەوامی فەرمانگە پسپۆڕەكانی وەزارەت هاتووە لە پڕۆسەی سەرژمێریكردنی داتاكان، هەژماركردنی تێچووی دارایی و دابینكردنی پارەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی".
 
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە كرد وەزارەتەكە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەم پرسەدا كردووە و دۆسیەكەی لە قۆناغی داواكارییەوە بۆ ڕێكاری فەرمی لە نێو بودجەدا گواستووەتەوە تاوەكو لەم ئاڕاستەیەوە كێشە كارگێڕییەكانیان چارەسەر بكرێت. 

بەپێی زانیارییەكانیش ژمارەی گرێبەستەكان دەگاتە زیاتر لە 510 هەزار كەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لیژنەی دارایی: سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لە بودجەدا جێگیر دەكرێن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد حاجی ڕەشید: ترسی سەپاندنی گەمارۆ هۆكارێكی بەرزبوونەوەی دۆلارە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەت بەزۆر قەرزەكان لە هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە و ملیارەها دۆلاری مووچەخۆرانیش ناگەڕێنێتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ترس و نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروستكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووی 103 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 979 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی 10 ملیار دینارە و 10% كه‌میكردووە

سەرەتا