1 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی لەگەڵ رۆبیۆ کۆبوەوە و رایگەیاند، چەک لە گرووپە چەکدارەکان وەردەگرنەوە
پەیام
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی دیــدارێکیدا لەگەڵ مـارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سووربوونی حکومەتەکەی لەسەر هێشتنەوەی چەک بەدەست دەوڵەتەوە دووپاتی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی خولی ٨١ـەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، زەیدی پێشوازی لە مارکۆ ڕوبیۆ و شاندێکی یاوەری کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، زەیدی لەو دیدارەدا سووربوونی حکومەتەکەی بۆ هێشتنەوەی چەک بەدەست دەوڵەتەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دووپات کردووەتەوە. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەغدا کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ واشنتن دەکات، لە چوارچێوەی هاریکارییەکی ئابووریی بونیادنەرانە کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان فراوانتر بکات.
لەلایەن خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکومەتی عێراق دەربڕی لە پێناو چەسپاندن و بەردەوامبوونی سەقامگیریی ناوخۆیی. هەروەها پاڵپشتیی واشنتنی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە، بەتایبەت ئەو بڕیارانەی ئامانج لێیان بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەت، گەشەپێدانی ئابووری و کرانەوەیە بەڕووی جیهاندا.
لە هەمان ڕۆژدا، زەیدی ڕایگەیاند پرۆسەی ڕادەستکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە