2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی هەورەبروسکەوە چوار كەس بوونە قوربانی
پەیام
بەهۆی هەورەبروسکەوە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
لە سنوری خورماتوو هەورەبروسکە لە دوو شوێنی جیاوازدا لە دەوروبەری گوندەکانی (ئاخجەمەشەد) و (ئەلبۆ سەباح)، دوو کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستدا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش لە گوندی ئالانی سەر بە ناحیەی زەڕایەن لە سنوری ناحیەی زەرایەن، شوانێکی تەمەن 24 ساڵان، کە بە نەتەوەی عەرەب بوو بە هەمان هۆکار گیانی لەدەستداوە.
هاوكات هەر ئەمڕۆ لە گوندی دێڵزێی سەر بە قەزای چۆمان، ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ هەورە بروسکە لێی داوەو برینداربووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە