پێش 2 هەفتە 465 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی: بە ڕەزامەندی ئەمریكا، ڕۆژانە 40 گەشت لە ئێرانەوە بۆ نەجەف دەستپێدەكاتەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بە ڕەزامەندی ئەمریكا، ڕۆژانە 40 گەشتی ئاسمانی بۆ كۆمپانیا ئێرانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نەجەف دەست پێدەكاتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: لە ئەنجامی هەوڵە دیبلۆماسییەكانی سەرۆكوەزیران، ڕێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیا ئێرانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەدەست هاتووە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە "بەپێی ئەم ڕێككەوتنە، ڕۆژانە 40 گەشتی ئاسمانی ئەنجام دەدرێت، بەڵام كۆمپانیای "ماهان" لەم بڕیارە بەدەر كراوە".

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "زەیدی سوپاسی هەڵوێستی ئەرێنیی ئیدارەی ئەمریكای كرد بۆ بڕیاردان لەم هاڵاوێردنە كە ئاسانكاری بۆ نەخۆشەكان، گەشتیارانی ئایینی و خێزانەكان دەكات و ئامانجی سەرەكی حكومەتی عێراقیش خزمەتكردنی هاووڵاتیان و بەهێزكردنی پەیوەندییە مرۆیی و ئابوورییەكانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا".

ئەم هەنگاوەی عێراق دوای ئەوە دێت كە لە بانگەوازێكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە عێراق كرد لەپێناو بەرژەوەندییەكانی هەر دوو وڵات، سنوورداركردنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەر دوو وڵات هەڵبگیرێت و بڕیاری گونجاو بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا