پێش 2 هەفتە 227 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: لەسەدا 65ی بازاڕی درۆن و تەقەمەنییەكانمان كۆنترۆڵكردووە

پەیام

توركیا جارێكی دیكە خۆی وەك یەكەم لەسەر ئاستی جیهان لە پیشەسازیی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان نیشان دا و ڕایگەیاند: %65ی بازاڕی درۆن و تەقەمەنییەكانی كۆنتڕۆڵ كردووە. 

لە شاری شانلی ئۆرفا لە باكووری كوردستان و لە پەراوێزی فێستیڤاڵی "تەكنۆفێست" لە فڕۆكەخانەی گاب، "موراد ئیكینجی" بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای "ڕۆكێتسان" ی توركی بۆ پیشەسازیی مووشەك و ئەندازیاریی بەرگری ڕایگەیاند: توركیا بە جیاوازییەكی زۆر و بە ڕێژەی 65 لەسەد دەستی بەسەر بازاڕی درۆن و تەقەمەنییەكانی لە جیهاندا گرتووە.

موراد ئیكینجی ڕایشیگەیاند: ڕۆكێتسان تەنها كۆمپانیایەكی بەرگریی نییە، بەڵكو كۆمپانیایەكی تەكنەلۆجییە و ئامانجی بەدیهێنانی سەربەخۆیی نیشتمانی و پاڵپشتیكردنی وڵاتانی دۆستە لە بوارەكانی مووشەك و تەكنەلۆجیای بۆشایی ئاسمان. 

سەبارەت بە توانای مرۆیی، ڕوونی كردەوە "لە كۆی زیاتر لە 8 هەزار كارمەند، نزیكەی 4 هەزاریان ئەندازیاری بواری توێژینەوە و گەشەپێدانن، بەوەش ڕۆكێتسان بووەتە یەكێك لە سێ گەورەترین كۆمپانیاكانی توێژینەوە لە توركیا".

وتیشی: سەركەوتن بەسەرپەرشتیكردنی تەكنەلۆجیای داهاتوو دەهێندرێتە دی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا