1 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
لە سووریا 185 هەزار خوێندکار بۆ فێربوونی زمانی کوردی ناویان تۆمارکردووە
پەیام
لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 185 هەزار خوێندکار بۆ فێربوونی زمانی کوردی ناویان تۆمارکردووە.
بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 185 هەزار خوێندکار لە پارێزگاکانی حەسەکە، حەلەب، دیمەشق و حەما بۆ پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک ناویان تۆمار کردووە.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای حەسەکە ئاماری سەرەتایی ئەو خوێندکارانەی بڵاوکردەوە، کە بۆ خوێندنی زمانی کوردی ناویان تۆمارکردووە، كە بەم شێوەیەیە:
پارێزگای حەسەکە: 81 هەزار خوێندکار، کۆبانێ: 53 هەزار و 108 خوێندکار، عەفرین: 47 هەزار و 44 خوێندکار و دیمەشق و حەما: 3 هەزار و 728 خوێندکار. بەمەش کۆی گشتیی خوێندکارانی تۆمارکراو گەیشتووەتە 185 هەزار و 213 خوێندکار.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆسەی تۆمارکردن لە زۆرێک لە خوێندنگاکان هێشتا بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە زیاتریش ببێت.
لەلایەکی دیکەوە، مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا، لە پەیامێکدا داوای لە خوێندکارانی کورد و خێزانەکانیان کردووە بەردەوام بن لە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا و بەڵێنی داوە کە هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی فەرمی و دەستووری بە زمانی کوردیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە