پێش 2 هەفتە 250 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: بەمنزیكانە جێبەجێكردنی پلانی بوونی چەك لە دەستی دەوڵەت دەستپێدەكات

پەیام 

وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لە جێبەجێكردنی پلانی بوونی چەك لە دەستی دەوڵەت بەمنزیكانە دەكاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا دوابەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مایك نیدهام جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: حكوومەتی عێراق پێداگریی لەسەر دەستپێكردنی بەمنزیكانەی پلانی بوونی چەك لە دەستی دەوڵەت دەكاتەوە كە وا بكات چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەت و بڕیاری جەنگ و ئاشتییش تەنیا لە دەستی دامەزراوە دەستوورییەكاندا بن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگی بەرەوپێشبردنی چوارچێوەی گشتگیری پەیوەندییەكانی عێراق ـ ئەمریكا كراوەتەوە و ئاماژەش بە هاندانی ئەو گرووپ و لایەنانە كراوە كە دەیانەوێت دەست لە چەكەكانیان و توندوتیژی هەڵبگرن و تێكەڵ بە كاری سیاسیی ببن.

لای خۆیەوە بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا جەختی لە گرنگیی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ لایەنی عێراقی كردەوە و داوایشی لە وەزیری دەرەوەی عێراق كرد بەشێوەی وەرزیی سەردانی واشنتن بكات تا هەڵوێستەكانی عێراق و كارە لەپێشینەكان بە دامەزراوەكان و ناوەندەكانی بڕیاری ئەمریكا بگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا