پێش 2 هەفتە 211 جار خوێنراوەتەوە

نزیكەی 60 وڵات سزاكانی سەر ئێران توندتر دەكەن و ڕێكاری نوێ دەگرنەبەر

پەیام 

56 وڵات بەڵێنیان داوە سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا جێبەجێ بكەن و ڕێگری لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بكەن.

56 وڵاتی جیهان، لەنێویاندا ئەمریكا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی وەك مەغریب و بەحرێن و یەمەن، بەڵێنیان دا لە جێبەجێكردنی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا بەردەوام بن. 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە بەپێی میكانیزمی "سناپ باك" یان "بەلەپیتكە"، شەش بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایش لە 27ی ئەیلوولی 2025ەوە جارێكی دیكە كەوتوونەتەوە كار. 

ئەو وڵاتانە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر بۆ ڕێگریكردن لە گەیشتنی هەر جۆرە كەرەستە و تەكنەلۆژیایەك بە تاران كە لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەكە بالیستییەكاندا بەكار بێت.

هاوكات وڵاتانی واژووكار پابەندیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ڕێگریكردن لە فرۆشتن یان گواستنەوەی چەك، بەتایبەت فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بۆ ئێران یان لە ئێرانەوە. 

هەروەها داوایان لە سەرجەم ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە پابەندی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش بن بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەكی كۆمەڵكوژ. 

هەروەك ئەو هاوپەیمانییە داوایان لە تاران كردووە بگەڕێتەوە سەر پابەندبوون بە بەڵێننامە نێودەوڵەتییەكان و كۆتایی بهێنێت بەو چالاكییانەی كە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە قەدەغە كراون و بەتەواوی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدا هاوكاری بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا