پێش 2 هەفتە 302 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیلەوە، لە غەززە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا

پەیام 

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێك لە شاری غەززە، پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی كوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیی سوپای زایۆنیی ئیسرائیل بۆ سەر شوقەیەكی نیشتەجێبوون لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، پێنج فەڵەستینی كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون. 

بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان، لەنێو كوژراوەكاندا چوار ئافرەت هەن كە دووانیان مەسیحین، هەروەها گەنجێكیش لە نێوانیاندایە. 

ئەم هێرشە لە چوارچێوەی پێشێلكارییە بەردەوامەكانی ئاگربەستی نێوان سوپای زایۆنی و كەرتی غەززە ئەنجام دراوە كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2025ەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

شایەتحاڵان ئاماژەیان بەوە كردووە، فڕۆكە جەنگییەكان بە دوو موشەك شوقەیەك لە باڵەخانەی "ئەسەڵە"یان كردە ئامانج، كە بووە هۆی وێرانبوونی تەواوەتی شوقەكە و زیانێكی زۆر بە خانووەكانی دەوروبەری گەیشتووە. 

لەلایەكی دیكەوە، سوپای زایۆنی لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە دەستی بە تەقاندنەوەی باڵەخانەكان كردووە و تۆپخانەكانیش بە چڕی ناوچەكانی خان یونس و ڕەفەحیان بۆردومان كردووە. 

جێگەی باسە، بەهۆی پێشێلكارییەكانی ئاگربەست لەلایەن سوپای زایۆنییەوە، ژمارەی قوربانیان بەرز بووەتەوە و تاوەكو ئێستا هەزار و 439 فەڵەستینی كوژراون و زیاتر لە 5 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا