06/10/2026 710 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری دارایی کۆ دەبێتەوە


لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی وردەکاری و تەرخانکردنە داراییەکانی ناو ڕەشنووسی یاسای بودجە، میوانداریی وەزیری دارایی و بەرپرسە باڵاکانی وەزارەتەکەی دەکات. 
بەپێی ڕۆژنامەی فەرمیی عێراق، لیژنەی دارایی  ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەدواداچوونی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی پێش پەسەندکردنی لەلایەن حکوومەتەوە، لە ڕێگەی میوانداریکردنی وەزیری دارایی و شاندی یاوەری بە مەبەستی تاوتوێکردنی پشکی دارایی گرێبەستەکان، میلاکاتی دامەزراندن، دۆسیەی پڕۆژەکانی قەرزکردن، و پاراستنی بەهای دراو و توانای کڕینی هاووڵاتییان. لەم چوارچێوەیەدا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕیاز تەمیمی ڕایگەیاند ئامانج لەم کۆبوونەوەیە دروستکردنی تێڕوانینێکی پێشوەختەی پەرلەمانە لەسەر میکانیزمی دابەشکردنی خەرجییەکان، پێش ئەوەی پڕۆژەیاساکە بە فەرمی بگاتە پەرلەمان. 
هاوکات  ئەحمەد مەساری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد ئەم میوانداریکردنە هاوکاتە لەگەڵ پێشبینییەکان بۆ خستنەڕووی پڕۆژەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە مەبەستی دەنگدان لەسەری. 
ئەم هەنگاوە پێشوەختەیەی پەرلەمان لە کاتێکدایە کە بەغدا هەوڵ دەدات هاوسەنگی لەنێوان داهات و خەرجییە گشتییەکاندا دروست بکات، و لایەنە سیاسییەکان کار دەکەن لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنی پێشوەختەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی، ڕێگری لە دروستبوونی گرژی و دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەناو هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: ڕێگری لە بەهەدەردانی سامانی عێراق دەگرین لە سەرانسەری وڵاتدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، بانكی بازرگانیی ڕاسپارد بە نرخی فەڕمی دۆلار بفرۆشێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی وزە چاودێریی بۆرییە نەوتییەکانی جورفوسەخر چڕدەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەبوودی: پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق لە ئەستۆماندایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگركەوتنەوە لە وێستگەی كارەبای هارسە لە بەسرە 39 قوربانی لێ كەوتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ گرژی هێزەكانی عێراق دۆسیەی ئەمنیی جورفولسەخریان گرتە دەست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورفولسەخرەوە دەستپێدەكات

سەرەتا