1 کاتژمێر پێش ئێستا 153 جار خوێنراوەتەوە

حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە و باس لە کوژرانی سەدان سەرباز دەکەن
وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان پێشڕەویی هێزەکانی حکوومەتی یەمەنی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند گورزی قورسی گیانی و ماددییان لە هێزەکانی نەیاریان داوە. 
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، عەمید یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ڕایگەیاند هێزەکانیان دەستیان بەسەر سەرجەم دەستکەوتە مەیدانییەکانیاندا گرتووە و هەواڵی پێشڕەویی هێزەکانی حکوومەتی بە "بانگەشەی ساختە" وەسف کرد. سەریع دەڵێت: بە دەیان هێرش جووڵەی ئەو هێزانەیان لە ناوچەکانی ڕەئس عارە و سوقیا کردووەتە ئامانج و لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی سەر بە هێزەکانی سعودیە کوژراون و بریندار بوون، هاوکات قەبارەی زیانەکانی نەیارانی بە تایبەت لە ڕووی لەناوبردنی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی بە بێوێنە لە قەڵەم دا. 
وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشی هاوشێوەیان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای جەوف و دەوروبەری ناوچەی ڕەغوان لە مەئریب ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی سووتانی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی و کوژرانی سەربازان، هەروەها ڕاوەدوونانی هێزە کشانەوەکان لە ناوەکانی پارێزگای تەعز بەردەوامە. 
ئەم لێدوانەی حوسییەکان وەک وەڵامێک دێت بۆ ئۆپەراسیۆنی "بەرەبەیانی یەمەن" کە لەلایەن سوپای یەمەن و هاوپەیمانیی عەرەبییەوە بە سەرۆکایەتیی سعوودیە دەستی پێ کردووە، کە تێیدا ڕزگارکردنی گەروی بابولمەندەب و شاری کەناراوی موخا لە ڕۆژئاوای تەعز ڕاگەیەندرا بوو. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەکان پێشڕەویی سوپای یەمەن ڕەتدەکەنەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ له‌ یه‌مه‌ن چی ده‌گوزه‌رێت و دواین پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان چین؟

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەر؛ کەناری رۆژاوا و دەروازەکان دادەخرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

سەرەتا