1 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: فڕۆکەوانەکەی فلای دوبەی ویستوویەتی هاوشێوەی ١١ـی سێبتەمبەر لە ئیسرائیل دووبارە بکاتەوە

پەیام
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، بەپێی لێکۆڵینەوەکان یاریدەدەری فڕۆکەکەی "فلای دوبەی" هەوڵیداوە هاوشێوەی ڕووداوەکانی ١١ـی سێبتەمبەر، فڕۆکەکە بە باڵەخانەیەکی تەلئەبیبدا بکێشێت، هەروەها بڵاو کراوەتەوە ڕەنگە ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان ببێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنوت" ی عیبری، کە لە لێکۆڵینەوەکانی ئیماراتەوە سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستی کەوتووە، هومام هەمامی، یاریدەدەری فڕۆکەوانی عومانی، بەنیاز نەبووە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە. بەڵکو زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوبراو ویستویەتی کۆنترۆڵی فڕۆکەکە بکات و ئاراستەی بکات بەرەو باڵەخانەیەکی بەرز لە ناوخۆی ئیسرائیل، هاوشێوەی هێرشەکانی سەر تاوەرەکانی بازرگانیی جیهانی لە نیویۆرک. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئامانجە پێشبینیکراوەکەی ئەو فڕۆکەوانە بریتی بووە لە تاوەرەکانی عەزرائیلی لە شاری تەلئەبیب. لە هەمان کاتدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم وردەکارییانە تا ئێستا تەنها لە چوارچێوەی ئەو زانیارییانەدان کە لە لێکۆڵینەوەکاندا تاوتوێ دەکرێن و تا ئەم ساتە وەکو هیچ ئەنجامێکی فەرمی و کۆتایی ڕانەگەیەندراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: فڕۆکەوانەکەی فلای دوبەی ویستوویەتی هاوشێوەی ١١ـی سێبتەمبەر لە ئیسرائیل دووبارە بکاتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری دهۆك: ئەو دارانەی كە بڕاون لە سنوورەكەمان نەبووە و لە توركیا بووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ملكۆ بازیانی: لە 2021ـەوە نۆ ملیۆن دار لە دهۆك بڕاونەتەوە و ڕەوانەی توركیا كراون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەنجێكی ڕانیە كە بەهۆی بێكاری و نادادییەوە كۆچی كردبوو تەرمەكەی گەڕێنرایەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق پشكی حاجییانی هەرێم بە زیاتر لەوەی ڕاگەیەنراوە ئاشكرا دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    خالید شوانی: بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ڕەشنووسی بودجەدا گرەنتی كراوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری كاری هەرێم: هاتووین بۆ بەغداد تا مووچە بۆ كەمئەندام و هەژارەكانمان ببڕینەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    خوێندنی باڵا: لەسەدا 99ی دەرچووانی ئەمساڵ لە زانكۆكان وەرگیراون

سەرەتا