04/10/2026 373 جار خوێنراوەتەوە

عێراق پشكی حاجییانی هەرێم بە زیاتر لەوەی ڕاگەیەنراوە ئاشكرا دەكات

پەیام

ساڵانە لە هەرێمی كوردستانەوە 5120 كەس ناویان بۆ فەریزەی حەج دەردەچێت، دەستی حەج و عومرەی عێراقیش پشكی حاجییانی هەرێمی بە 5465 كەس دیاریكردووە، واتە 345 حاجی زیاترە لەو ژمارەیەی كە هەرێم دیاریكردووە.

لە ڕوونكردنەوەیەكیدا، دەستی حەج و عومرەی عێراقی پشكی حاجیانی هەرێمی كوردستان بە زیاتر لەوەی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و حەج و عومرەی هەرێمەوە ڕاگەیەنراوە، ئاشكرا دەكات.

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی هۆكاری كەمیی دەرچووانی تیروپشكی حەجی بۆ سنوورداریی پشكەكان گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: لە كۆی 1,44 ملیۆن كەس كە ناویان تۆماركردبوو، تەنها %5,5 دەرچوون و پشكی هەرێمیش 5465 كەسە. 

لە ڕوونكردنەوەكەدا، دەستەكە پشكی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی داهاتووی حەج بە 5465 كورسی دیاریی كردووە كە بەپێی ڕوونكردنەوەكە ئەم ژمارەیە زیاترە لەو پشكەی پێشتر لەلایەن دەستەی حەج و عومرە و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمەوە ڕاگەیەندرابوو كە 5120 پشكە، بەمەش 345 كورسی جیاوازیی هەیە.

لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەدا دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە كە پڕۆسەی خۆتۆماركردن بۆ تیروپشكی ئەلیكترۆنیی ساڵەكانی (2027، 2028، 2029 و 2030) پێشوازییەكی بەرفراوانی لێ كراوە و یەك ملیۆن و 443 هەزار كەس فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو پشكەی لەلایەن عەرەبستانی سعوودیەوە بۆ عێراق تەرخانكراوە، ڕێژەی دەرچووان تەنها نزیكەی %5,5ـی كۆی پێشكەشكاران بووە. 

بەپێی ئامارەكانی دەستەكە، پشكی ساڵانەی عێراق 39 هەزار و 690 حاجییە و بەپێی یاسا و ڕێكارە كارگێڕییەكان دابەش كراوە.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا