1 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
لە مانگی 12 دا سزایەكی لەسێدارەدان لە ئەمریكا ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە
پەیام
ئەمریكا ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی نیزاڵ حەسەن كە بڕیارە لە مانگی 12 جێبەجێبكرێت بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و گشتی، پەخش دەكرێت.
پیت هیگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند، بڕیارە لە 3ی كانوونی یەكەم مانگی دوانزەدا سزای لەسێدارەدانی نیزاڵ مالیك حەسەن، كە بە تاوانی كوشتنی 13 كەس لە بنكەی سەربازی "فۆرت هوود" لە ساڵی 2009 سزا دراوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بكرێت.
بەپێی قسەكانی هیگسێت، ئەم سزایە بە تەقەكردن جێبەجێ دەكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە سوپای ئەمریكا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە كەسی بەو شێوازە لەسێدارە نەداوە.
نیزاڵ حەسەن كە پێشتر پزیشكی دەروونی و ئەفسەر بووە لە سوپای ئەمریكا، لە ساڵی 2013 لەلایەن دادگایەكی سەربازییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر دۆسیەكەیدا، دوای ئەوەی دادگای باڵا تانەكانی ڕەت كردەوە، دۆناڵد ترمپ ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی سزاكە دا. ئەگەرچی هەندێك لە شارەزایانی یاسایی پێیان وایە ڕەنگە تانەی نوێی یاسایی پڕۆسەكە دوا بخات، بەڵام وەزارەتی جەنگ جەختی كردووەتەوە كە پابەندە بەو وادەیەی دیاری كراوە بۆ جێبەجێكردنی سزاكە.
ئەم بڕیارە كاردانەوەی زۆری لێكەوتووەتەوە، چونكە پەخشكردنی ڕاستەوخۆی سزای لەسێدارەدان لە ئەمریكادا دیاردەیەكی دەگمەن و جێگەی مشتومڕە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە