2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
بەلجیكا.. بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەیان گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە
پەیام
دژی پلانە ئابورییەكانی حكومەتەكەیان، دەیان هەزار بەلجیكی ڕژانە سەرشەقامەكان و چەندین گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە.
دژی پلانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی 10 ملیار یۆرۆ لە بودجەی 2027 بە ڕێوشوێنی توندوتیژی ئابووری، ئەمڕۆ 30 بۆ 40 هەزار كەس لە بەلجیكا ڕژانە سەرشەقامەكان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
خۆپیشاندەران داوا دەكەن حكومەت باجی زیاتر نەخاتە سەر هاووڵاتیان و دەست بۆ باجی زیادە نەبات.
سەندیكاكان جەختیان كردەوە كە پلانی جێگرەوەیان هەیە بۆ دابینكردنی 21 ملیار یۆرۆ لە ڕێگەی زیادكردنی باج لەسەر كۆمپانیا زەبەلاحەكان، نەك هاووڵاتیانی كەم داهات.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكانی بەلجیكایش، نزیكەی 140 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنرانەوە و هاتوچۆی گشتی لە برۆكسل بەهۆی خۆپیشاندانی بەرفراوانی كرێكاران و سەندیكاكانەوە پەكی كەوتووە.
پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لە دەوروبەری وێستگەی ناوەندی برۆكسل ڕووی دا و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا مانگرتنی زیاتر لە كەرتەكانی پەروەردە و گشتی بەڕێوە بچێت، ئەمەش گوشارێكی توند لەسەر حكومەت دروست دەكات بەر لە پێشكەشكردنی بەرنامەی گشتی لە پەرلەماندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە