1 کاتژمێر پێش ئێستا
146 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ سەرقاڵی وتووێژی بەرهەمدارین لەگەڵ ئێران
پەیام
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، واشنتن سەرقاڵی ئەنجامدانی وتووێژی بەرهەمدار و گرنگە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەكان.
ترەمپ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشاڵ" ئاشكرای كرد، وڵاتەكەی هیچ هێرشێكی سەربازیی ناكاتە سەر خاكی ئێران پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێبوونەوەی نیوەیی بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.
هاوكات جەختی لەوەش كردەوە كە گەمارۆی دەریایی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرە ئێرانییەكان هێشتا بەردەوامە و كاری پێ دەكرێت، بەڵام پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەبێ كێشە بەردەوامیی هەیە.
سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا بەردەوام دەبن و نایانەوێت پێش وادەی هەڵبژاردنەكان دۆخەكە بەرەو پێكدادانی سەربازیی ببەن، بەڵام گوشارە ئابوورییەكان وەك كەرەستەیەكی سەرەكیی فشار بۆ بەدەستهێنانی ڕێككەوتنی نوێ لە لایەن واشنتنەوە بە كار دەهێندرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە