1 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا.. تۆمهتێكی نوێ ئاڕاستهی مادۆرۆ و هاوسهرهكهی دهكرێت
داواکاری گشتیی ئەمریکا تاوتوێی تۆمەتبارکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی بە ئەشکەنجەدانی ئەمریکییەکان دەکات
داواکاری گشتیی ئەمریکا تاوتوێی ئاراستەکردنی تۆمەتی نوێ دەکات دژی سەرۆککۆماری لەسەرکارلادراوی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی، بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، تۆمەتە نوێیەکان پەیوەستن بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی و ئەشکەنجەدانی زیاتر لە ١٢ هاووڵاتیی ئەمریکی لە سەردەمی دەسەڵاتی مادۆرۆدا لە ڤەنزوێلا، هاوکات داواکارانی گشتی لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی چەندین کەسی دیکەش لەو دۆسیەیەدا دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتەکە، چاوەڕوان دەکرێت دەسەڵاتدارانی دادوەریی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی ئەم تۆمەتانە ڕابگەیەنن، هەرچەندە تا ئێستا نووسینگەی داواکاری گشتی هیچ لێدوانێکی فەرمیی لەوبارەیەوە نەداوە.
مادۆرۆ و هاوسەرەکەی سیلیا فلۆرێس لە ئێستادا لە زیندانێکی ناوچەی برۆکلین دەستبەسەرن و ڕووبەڕووی تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، پیلانگێڕی بۆ هاوردەکردنی کۆکایین و هەڵگرتنی چەک بوونەتەوە، بەڵام هەردوولا ڕەتیانکردووەتەوە و بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا پرۆسەی دادگاییکردنیان لە نیویۆرک دەستپێبکات. ئەم هەنگاوە یاساییە نوێیانەی واشنتن لە کاتێکدایە کە دەزگا دادییەکانی ئەمریکا لەماوەی ڕابردوودا بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سەردەمی دەسەڵاتی پێشووی کاراکاسدا کردووە، بە مەبەستی لێپرسینەوە لەو بەرپرسانەی کە دەستیان لە دەستبەسەرکردنی ناڕەوای هاووڵاتییانی بیانی و ئەمریکیدا هەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە