1 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
ناتۆ: مانۆڕە ئەتۆمییەكەمان لە ئیتاڵیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ڕووسیا
پەیام
ناتۆ جەخت دەكاتەوە كە مانۆڕە ئەتۆمییەكەی لە ئیتاڵیا هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ڕووسیا دروست ناكات.
هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایگەیاند، مانۆڕە ئەتۆمییەكانی كە بڕیارە لە 13 تا 23ی ئەم مانگە لە ئیتاڵیا بەڕێوە بچن، هیچ مەترسییەكیان بۆ سەر ڕووسیا نییە.
نەسیمە باروز، بەڕێوەبەری سیاسەتی ئەتۆمی لە ناتۆ ڕایگەیاند كە ئەو چالاكییانە ساڵانە ئەنجام دەدرێن و تەنها پەیامێكی ڕوونی ئارامییە، هەربۆیە پێویست ناكات هیچ وڵاتێك نیگەران بێت.
ئەم مانۆڕانە كە بە "نیوەڕۆی چەسپاو" ناسراون، مەشقێكی خولیی بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی هێزەكانی ناتۆ و سیستەمی بەرگریی.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "تودەی" ئیتاڵی، لە مانۆڕەكاندا هیچ چەكێكی ئەتۆمیی ڕاستەقینە بەكارناهێنرێت. ئیتاڵیا لە ساڵی 2010وە شەش جار میوانداری ئەو مەشقانەی كردووە.
لەلایەكی دیكەوە، دیمیتری پۆلیانسكی، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێكخراوی ئاسایش و هاریكاری ئەوروپا، هۆشداری دا و ڕایگەیاند كە هەنگاوەكانی ناتۆ، دۆخەكە بەرەو شەڕێكی ڕاستەوخۆ لە ئەوروپادا دەبات.
ئەم لێدوانەی ڕووسیا وەك كاردانەوەیەك بوو بەرانبەر بە گەورەترین مانۆڕی فەرماندەیی ناتۆ كە لە ساڵی 2026دا ئەنجام دەدرێت، كە ئاماژەیەكە بۆ بەردەوامی گرژییەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە