1 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
واشنتن كەشتییەكی جەنگی كشاندەوە و پلانی هێرشی نوێش دادەڕێژێت
میدیای پەیام
پەیام
فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن گەڕایەوە كالیفۆرنیا، بەڵام واشنتن پلانی هێرشی نوێ دادەڕێژێت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، فڕۆكەهەڵگری ئەتۆمیی ئەمریكی "ئەبراهام لینكۆڵن" دوای گەشتێكی درێژخایەنی نزیكەی ساڵێك لە چوارچێوەی جەنگ دژی ئێران، گەڕایەوە بنكەكەی لە سان دیێگۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا.
ئەم كەشتییە كە لە تشرینی دووەمی 2025 بەڕێكەوتبوو، سەرەتا لە دەریای باشووری چین بوو، پاشان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاراستە كرا بۆ بەشداریكردن لە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران كە لە كۆتایی شوباتدا دەستی پێكرد.
لە بەرامبەردا، ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" ئاشكرای كرد كە پنتاگۆن پێنج پلانی سەربازیی بۆ لێدانی بنكە مووشەكی و درۆنەكانی ئێران و حوسییەكان ئامادە كردووە، كە جەی دی ڤانس سەركردایەتیی دەكات و هەڵمەتەكەیش كورت و چڕ دەبێت.
ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە ئەمریكا لە سەروبەرندی هەڵبژاردنە نیوەییەكانی كۆنگرێسدایە و ترەمیش ئاماژەی بە بوونی "گفتوگۆی بەرهەمدار" لەگەڵ تاران كردووە و ئەگەری هەر هێرشێكی سەربازی بەر لە هەڵبژاردنەكانی 3ی مانگی داهاتوو ڕەت كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە