1 کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی پێشووی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ئیسرائیل خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدرا

پەیام 
 
سەرۆكی پێشووی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ئیسرائیل، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2026ی پێ بەخشرا.

ئەمڕۆ هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەخشرا بە ناڤانیپیم (ناڤی) بیلا، دادوەری پێشووی دادگای دادی نێودەوڵەتی و كۆمیسیاری باڵای پێشووی مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان.

 بیلا كە خەڵكی ئەفریقای باشوورە و تەمەنی 85 ساڵە، بەهۆی ڕۆڵی لە سەرۆكایەتیكردنی لیژنەی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ناوبانگی دەركرد، كە تێیدا ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە كەرتی غەززە تۆمەتبار كردبوو.

سەرۆكی لیژنەی نۆبڵی نەرویجی، یۆرگن واتنی فرێدنس، ڕایگەیاند كە ئەم خەڵاتە ڕێزلێنانێكە بۆ تێكۆشانی بێوچانی بیلا لەپێناو سەروەریی یاسا و بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ.

لیژنەكە ئاماژەی بەوە كرد كە ناوبراو لە سەرەتای كاروانی ژیانییەوە لە دژی سیستەمی جیاكاری ڕەگەزی خەباتی كردووە و ئێستاش سیمبولی هیوا و دادپەروەرییە بۆ جیهان.

خەڵاتی نۆبڵ كە ئەمساڵ یادی 125 ساڵەی دەكرێتەوە، بەرزترین خەڵاتی جیهانییە و ئەمساڵ لەنێوان 287 بەربژێردا بە بیلا بەخشرا، كە بەهۆی پابەندبوونی بە دادپەروەریی نێودەوڵەتی لە كاتی پەرەسەندنی ململانێ و جەنگەكاندا بە شایستەترین كەس بۆ ئەم خەڵاتە ناسێنرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی پێشووی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ئیسرائیل خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەژێر فشاری خۆپیشاندەراندا، فەرەنسا سێ هەزار مامۆستا دادەمەزرێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن كەشتییەكی جەنگی كشاندەوە و پلانی هێرشی نوێش دادەڕێژێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ: مانۆڕە ئەتۆمییەكەمان لە ئیتاڵیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ڕووسیا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ سەرقاڵی وتووێژی بەرهەمدارین لەگەڵ ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. تۆمه‌تێكی نوێ ئاڕاسته‌ی مادۆرۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا.. بەهۆی گرانیی کرێی خانوو مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: ویتكۆف خه‌ریكی ڕێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و پێشكه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌

سەرەتا